بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نوێترین گرژی نێوان تاران و واشنتۆن، ئێران دووەمین نەوت کێشی لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا لە ئاوەکانی کەنداوی فارس ڕاگرت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای کرد ئەو نەوتکێشە ئازاد بکرێت.
کەتیبەی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا جێگیر لە بەحرەین بە پشتڕاست کردنەوەی ڕاگرتنی ئەم نەوتکێشە، ڕایگەیاند: نەوتکێشی نیۆوەی بە ئاڵای پاناما لە کاتژمێر 6 و 20 خولەکی بەیانی دوێنی لە کاتی پەڕینەوە لە تەنگەڵانی هۆرموز لە لایەن هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگیراوە.
ئەم رووداوە دوای ئەوە روویدا کەدئێران رۆژی پێنج شەمەی رابردوو نەوتکێشێکی ترب بە ئاڵای دوورگەی مارشاڵ بە ناوی Advantage Sweet راگرت.
ئێران رایگەیاندووە ئەم نەوتکێشانە یاسای ئاوی نێودەوڵەتیان تێپەراندووە و هاتوونەتە ناو سنووری ئاوی ئێران.
Your Comment